فراکسیۆنی پارتی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ١٨ی شوباتی پەرلەمان دەکات
ئومێد خۆشناو، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ١٨ی شوبات و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ شاندێکی فراکسیۆنی پارتی، سه‌ردانی فراکسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و حزبی شیوعی کرد.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە 2019.2.18، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە. پێشتریش ڕێڤینگ هرووری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان ڕایگەیاندبوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکدەهێندرێت و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتیش دەست پێ دەکەن.
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ دووشەممە شاندی باڵای پارتی سەردانی هەردوو پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی کرد و پرسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ویست و داخوازییەکانی ئەوانیان خستە بەرباس.
باس‌نیوز
