ئامێدی: لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو پارتی کۆنگرە دەبەستێت

ئامێدی: لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو پارتی کۆنگرە دەبەستێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە کۆتایی ئەمساڵدا یاخود سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠، کۆنگرەی چواردەهەمینی پارتی ئەنجام دەدرێت و بەپێویستیشی دەزانێت لە دوای پێکهێنانی حکوومەتەوە لێژنەی ئامادەکاری کۆبوونەوە دەست بە کارەکانی بکات.

شیرین ئامێدی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، کۆنگرەی سێزدەمی پارتی لە ١١ی ١٢ی ٢٠١١ ئەنجام دراوە و هەرچەندە بڕیار بووە کە دوای ٤ ساڵ کۆنگرە ببەستێت، بەڵام بەهۆی شەڕی دژی داعش و ناسەقامگیرییەوە، کۆنگرەکە دواخراوە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاشکرای کردووە کە “كاتی بەستنی كۆنگرە هاتووە” و دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستە لێژنەی ئاماده‌كاریی، كار بۆ بەستنی كۆنگرەی ١٤ لە كۆتایی ٢٠١٩، یان سەرەتای ٢٠٢٠ بكات. دەشڵێت: “پێش دوو ساڵ گفتوگۆ لەبارەی دامەزراندنی لیژنەیەك بۆ بەستنی كۆنگرەكە كراوە”.











باسنیوز
Top