لە بەغدا پیاوێک بە 15 گوللە ھاوڕێیەکی نزیکی خۆی کوشت

لە بەغدا پیاوێک بە 15 گوللە ھاوڕێیەکی نزیکی خۆی کوشت
لە بەغدا کەسێک ھاورێیەکی نزیکی خۆی بە 15 گوللە کوشت، دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ڕۆژی یەکشەممە 10/2/2019، کەناڵی (I News)ی عێراقی بڵاوی کردەوە، ئەو دوو کەسە پۆلیس بوونە لە وەزارەتی ناوەخۆ لە شاری بەغدا ھاوڕێ و ھاوپیشە بوونە، لە کاتی دەوامی فەرمیدا، یەکێک لەو دوو کەسە بە بیانووی ئەوەی فەیسبووکەکەی ھاک کردووە، ھاوڕِێکەی خۆی بە 15 گوللە کوشت.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە تاوانبارەکە لە ھەمان کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بە تاواناکەیدا ناوە.

ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەو کەسەی کوژراوە، پێشتر سێ برای دیکەشی بەھۆی ڕووداوی جیاوازەوە کوژراون، دایکیشی داوای لە سێدارەدانی تاوانبارەکە دەکات.










باسنیوز
Top