زانیاری نوێ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان

زانیاری نوێ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو بریارەی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێڵی بێ تابلۆ (تۆزوبا) ساڵی پار درابوو، ئەمساڵ دیار نییە کە دووبارە بکرێتەوە.


فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: ''هەر ئۆتۆمبێلێکی تۆمار نەکراو بکەوێتە ناو مەفرەزەی پۆلیسی هاتۆچۆوە دەستبەسەر دەکرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەکەی، هەرچەندە هیچ مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شۆفێرەکە ناکرێ، بەڵام ئۆتۆمبێڵەکە دەستبەسەر دەکرێ''.


ئاماژەی بەوەشدا، تا ئەم ساڵ دوای بڕیارەکەی ساڵی 2018 بۆ بەناوکردنی ئۆتۆمبێڵی تۆمارنەکراو، هیچ بڕیارێکی تر دەرنەچووە بۆ بەناوکردنی ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکان، هەرکەسێکیش بەو ئۆتۆمبێلانەوە بگیرێت ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە پێیان.


گوتیشی: "بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێ ئەو ئۆتۆمبێڵانە بەناو بکرێت تا حکوومەت بڕیارێکی تری هاوشێوەی بڕیاڕی پێشوو دەرنەکات بۆ تۆمارکردنیان، چونکە بۆ ماوەیەکی کاتی بوو ئەو بڕیارەی پێشوو، و ئێستا کاری پێناکرێ"










باسنیوز


باسنیوز
Top