لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە یەک تەن خواردەمەنی لەناو بردرا
ئەمڕۆ دووشەممە 11/2/2019، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی یەکشهممه 10/2/2019، دەستیان کرد بە لەناوبردنی بڕی یەک تەن و 220 کیلۆگرام لە شەربەت، زەیتون، زەیت، بیرەی تورکی، بنیشت و بیبسی٬ کە لەلایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەم خواردنانە لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک هاوتا نەبوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگە سەرجەم خواردەمەنییەکان لەناوبردران.
باسنیوز
