لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەو دەنگۆیانە کرد کە باس لە دواکەوتنی بابەتی دامەزراندنی تایبەت بە پەروەردە لە سنووری پارێزگای بەغدا دەکەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پارێزگای بەغدا پێداگرە لەسەر گەرەنتیکردنی مافەکانی ھەموو ئەوانەی کە داواکارییان پێشکەش کردووە بەپێی ڕێوشوێنە یاسایییەکان و لەڕێگەی لێژنە پسپۆڕەکان.
پارێزگاری بەغدا دووپاتی زەروورەتی گەرەنتریکردنی پشکی ئەو کەسانە لە دامەزراندنەکە کردووەتەوە کە وەک وانەبێژ کاریان کردووە، چونکە بە گوتەی ئەو، ئەو کەسانە خزمەتێکی زۆریان بۆ ماوەی ساڵانێک لە بواری پەروەردەدا کردووە.
بە گوتەی جەزائیری، ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامەکانی دامەزراندنی مامۆستایان بۆ لایەنی جێبەجێکار لە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ ھەندێک ڕێوشوێن دەگەڕێتەوە. جەختیشی لە دابینکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو پلە وەزیفییانە کردووەتەوە.
باسنیوز
