سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لەبارەی پاشەکەوتی مووچەوە کۆدەبینەوە

 سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لەبارەی پاشەکەوتی مووچەوە کۆدەبینەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوە کردەوە کە سبەی سێشەممە ١٢ی ٢ی ٢٠١٩، ئەنجومەنەکەیان لەبارەی چەند پرسێکی دیاریکراو، بەتایبەتیش پرسی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە.



ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند، سبەی ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەشی بریتییە لە چوار تەوەر کە یەکەمیان دەنگدانە لەسەر جێگیرکردنی قائیمقامی ڕانیە لە وەکالەتەوە بۆ ھەمیشەیی. دووەمیان دەنگدان بۆ ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ساڵی (٢٠١٥)ی ئەنجومەنەکە.



بە گوتەی ئازاد حەمەدەمین، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەیان پێشنیارکردنە بە مەبەستی دیاریکردنی بڕی پاشەکەوتکراوی مووچەی مووچەخۆران. تەوەری چوارەمیش گفتوگۆ لەبارەی پێشنیارەکانی تایبەت بە قەرزی سندووقی نیشتەجێکردن دەکەن.



پێشتر ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە فەرمی پێشنیازی ئەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو کە ڕێگە بدەن فەرمانبەران پاشەکەوتی مووچەیان لە جێگەی هەندێک لە ئەرکە داراییەکانی وەک غەرامە و باج و ..هتد بە حکوومەت بدەنەوە، بەڵام پێشنیازەکانیان هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدرا.






باسنبوز
Top