سبەی سێشەممە(١٢-٢-٢٠١٩) مووچە ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
سەرچاوەکە ڕاگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە(١٢-٢-٢٠١٩) مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان و ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ڕۆژی چوارشەممە (١٣-٢-٢٠١٩) مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
باسنیوز
