دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن، سەرەخۆشی لە خاتوو مزگین و مەسروور محەمەد دەكات
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان، پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (محەمەد شەمۆ مراد)ـمان پێگەیشت.
ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و كەسوكار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
KDP-
