خانەقین.. ئەمڕۆ پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی ھێزی ھاوبەش كۆ دەبنەوە

خانەقین.. ئەمڕۆ پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی ھێزی ھاوبەش كۆ دەبنەوە
بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی گوتی، ئەمڕۆ لە خانەقین یەكەم كۆبوونەوەی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی ھێزی ھاوبەش لە سنووری خانەقین و دەركردنی حەشدی شەعبی لە ناوچەكە بەڕێوە دەچێت، كە كۆبوونەوەكەش بە سەرپەرشتیی ئەمەریكایە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە خانەقین كۆبوونەوەی ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی ھێزی ھاوبەش بۆ سنووری خانەقین بەڕێوە دەچێت، ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەیە لەو بارەیەوە ئەنجام دەدرێت، بۆیە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن تاوەكو دەگەنە رێككەوتن، بۆ ئەوەی حەشدی شەعبی لە سنووری خانەقین دەربكرێن و ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانەدا جێگیر بكرێن".

شێخ مستەفا گوتیشی: "ئەو كۆبوونەوانە، بە سەرپەرشتیی ئەمەریكایە و ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەیە كە ھەرێم و بەغدا كردوویانە، بەڵام لە ھەنگاوی یەكەمدا ھێزی ھاوبەش بۆ سنووری خانەقین و دواتر بۆ ناوچەكانی دیكە دروست دەكرێت، ئەمەش ھەنگاوێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەكە ئاسایی بكرێتەوە".
kdp-
Top