سەرکردەیەکی سوننە : پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و خاوەن توانایەکی زۆرە و پێویستیشە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە“.

 سەرکردەیەکی سوننە :  پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و خاوەن توانایەکی زۆرە و پێویستیشە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە“.
سەرکردەیەکی سوننەمەزهەبەکانی عێراق بەراوردێک لەنێوان هەڵسوکەوتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دەکات.



د. عەلا مەکی، سەرکردە لە پارتی ویفاقی نیشتمانی، کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتیی پارتەکە دەکات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و خاوەن توانایەکی زۆرە.



عەلا مەکی هەروەها رایگەیاندووە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێوستییان بە ئاسایش و سەقامگیری ھەیە، بۆیە ”پێویستە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە“.



ئەو سەرکردەیەی سوننەکان بەراوردی هەڵسوکەوتی پێشمەرگە و حەسدی شەعبی لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە، کە لە کوردی مسوڵمان و ئێزدی، عەرەب، تورکمان و مەسیحی پێک هاتوون، کردووە و رایگەیاندووە ”خەڵکی ئەو ناوچانە کێشەی زۆریان لەگەڵ حەشدی شەعبی ھەیە و لەو ھێزانە ڕازی نین، چونکە ڕەفتاریان لەگەڵ خەڵک زۆر خراپە“.



عەلا مەکی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە خەڵکی ناوچەکە بە بوونی پێشمەرگە لە ناوچەکانیان هەست بە ئارامی دەکەن و ئەگەریش پێشمەرگە نەگەڕێتەوە، ئاسایش لەو ناوچانە بەرقەرار نابێت.







باسنیوز
Top