سەرکردەیەکی سوننە : پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و خاوەن توانایەکی زۆرە و پێویستیشە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە“.
د. عەلا مەکی، سەرکردە لە پارتی ویفاقی نیشتمانی، کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتیی پارتەکە دەکات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و خاوەن توانایەکی زۆرە.
عەلا مەکی هەروەها رایگەیاندووە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان پێوستییان بە ئاسایش و سەقامگیری ھەیە، بۆیە ”پێویستە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە“.
ئەو سەرکردەیەی سوننەکان بەراوردی هەڵسوکەوتی پێشمەرگە و حەسدی شەعبی لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە، کە لە کوردی مسوڵمان و ئێزدی، عەرەب، تورکمان و مەسیحی پێک هاتوون، کردووە و رایگەیاندووە ”خەڵکی ئەو ناوچانە کێشەی زۆریان لەگەڵ حەشدی شەعبی ھەیە و لەو ھێزانە ڕازی نین، چونکە ڕەفتاریان لەگەڵ خەڵک زۆر خراپە“.
عەلا مەکی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە خەڵکی ناوچەکە بە بوونی پێشمەرگە لە ناوچەکانیان هەست بە ئارامی دەکەن و ئەگەریش پێشمەرگە نەگەڕێتەوە، ئاسایش لەو ناوچانە بەرقەرار نابێت.
باسنیوز
