به‌غدا ئه‌م مه‌رجه‌ی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه
وه‌ك له ره‌شنووسی یاسای بودجه‌دا هاتووه، دەبێت عێراق ١٠ ترلیۆن دینار رەوانەی ھەڕێمی کوردستان بکات, به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هه‌زار بەرمیل نەوت لەریگەی کۆمپانیای سۆمۆوە رادەستی حكوومەتی عێراق بکات, گەر ھاتوو حکوومەتی ھەریم ئەو بڕە نەوتەی رادەست نەکرد, ئەوكات بەغدا ته‌نیا 5 ترلیۆن دينار رەوانەی ھەولێر دەکات, کە مانگانە دەکاتە ٥٢٢ ملیار دینار, ئەو بڕە پارەیەش ته‌نیا بۆ مووچەی فه‌رمانبه‌ران و پێشمەرگە دەبێت.
میران محەمەد, په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی عێراق نه‌كات، ئه‌وا پێویسته له داهاتی ئه‌و نه‌وته قه‌رزی كۆمپانیاكان بداته‌وه، كه خۆی دهیفرۆشێت".
لەکاتی رەوانەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٩, دەبیت حکوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت لەو پارەیە دابەش بکات, ئەگەر پاشەکەوت لەو بڕە نێردراوە بکڕیت ئەوا بۆ مانگی دواتر حکوومەتی عێراق ناردنی ئەو بڕە پارەیە رادەگرێت, شارەزایانی ئابووری رێكکەوتن بە باشترین بژاردنە دەزانن، چونکە باس لەوە دەکەن, ئه‌گەر رێکكەوتن لە سەر ئەو بابەتە نەکرێت, کەرتی تایبەت و ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەبنەوە قوربانی.
k24-
