"پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی سیاسی واژوو دەكەن"
لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: "لە دوایین كۆبوونەوەدا یەکێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكی بەرھەمداربوو، لەسەر ئەوە رێككەوتوون رێككەوتنێكی سیاسی واژوو بكەن، بەر لەوەی 18ی مانگ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بكرێت، یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە كۆدەبنەوە".
گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا مەکتەبی سیاسی یەكێتی تاوتوێی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات".
لەتیف نێروەیی، ئاماژەی بەوەشدا: "دەبێت یەکێتی و پارتی لە پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان یەکدەنگ و هاوڕابن".
k24-
