ژمارەیەك فەرماندە و پێشمەرگە خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا

ژمارەیەك فەرماندە و پێشمەرگە خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا
لیژنەی ناوچەی سیدەكانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بە ھەماھەنگیی لقی سۆرانی یەكێتیی قوتابیان، لە ژێر ناونیشانی (شكۆ و قارەمانێتیی پێشمەرگە)، لە مەراسیمێكی تایبەتدا خەڵاتی رێزلێنانی بە ژمارەیەك فەرماندە و پێشمەرگە بەخشی.

شۆڕش میران، بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "وەك وەفایەك و خۆشەویستی و بۆ بەرزڕاگرتنی قارەمانیەتیی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا، كە قارەمانانە توانییان ئەو دوژمنە تێك بشكێنن، بە پێویستمان زانی ئەمڕۆ پێشمەرگەكانی ئەو سنوورە خەڵات بكەین، وەك یەكێتیی قوتابیانی كوردستانیش بەردەوام دەبین بۆ خزمەتكردنی پێشمەرگەكانی كوردستان، چونكە ئێمەی قوتابیان ئێستا لە سایەی ئەوانەوە لە كەشێكی ئازاد و خۆشگوزەراندا ژیان بەسەر دەبەین".

میران گوتیشی: "لە مەراسیمەكەدا، خەڵاتی رێزلێنانمان بە 80 فەرماندە و پێشمەرگەی ئەو سنوورە بەخشی".
kdp-
Top