وەزارەتی بازرگانی، وادەی لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان ھەرێم و عێراق ئاشكرا دەكات
نەوزاد ئەدھەم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای رێككەوتنی ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر پێناسەكردنی گومرگی یەكگرتوو، بڕیارە لە ١٧ی ئەم مانگەوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت لە ھەموو عێراق و ھەرێمی كوردستان و لە سەرجەم ناوچەكانیش یەك پێناسەی گومرگی دەبێت".
ئەدھەم گوتیشی، حكوومەتی عێراقیش لابدرنی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانی نێوان ھەرێم و عێراق لە كاتی جێبەجێكردنی پێناسەی گومرگی یەكگرتوودا جێبەجێ دەكات، بۆیە جێبەجێكردنی ئەم ھەنگاوە زۆر گرینگە بۆ كاری بازرگانی.
دەشڵێ، لەگەڵ دەستەی گومرگی دانیشتوون و باسیان لەوە كرد كە بڕیارە لە ١٧ی ئەم مانگەدا پێناسەی گومرگی یەكگرتوو لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، ھەر ئەو كاتیش خاڵە گومرگییەكان لادەبرێن، چونكە حكوومەت و پەرلەمانیش بڕیاریان لەسەر داوە.
kdp-
