كەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیاواز.
K24
