دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان پلانی دوومانگی داهاتووی گەشتیاری ڕادەگەیەنێت

دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان پلانی دوومانگی داهاتووی گەشتیاری ڕادەگەیەنێت
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بەپێی پلانی ساڵی 2019 ژمارەیەك چالاكی بۆ هەردو مانگی شوبات و ئازار راگەیاند.

چالاکییە گەشتوگوزارییەکانی هەرێمی کوردستان لە دوومانگی داهاتوو

1ـ رۆژی یەکشەممە 10ی شوبات سێیەم چالاکی خلیسکانێی سەر بەفر بۆ گرووپە گەشتیارییەکان لەچیای کۆڕەک ئەنجام دەدرێت، لەهەمانکاتدا دیدار لەگەڵ 30 کۆمپانیای عێراقی ئەنجام دەدرێت. چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری سۆران و بنکەی گەشتیاری رواندز بەسپۆنسەری کۆڕەکی گەشتیاری ئەنجام دەدرێت.

2ـ بەڕێوەبەری گشتی گەرمیان لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار سەرپەرشتی شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێم دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشانگەیەکی گەشتیاری لە وڵاتی ئێران لە شاری تاران، کە لە رۆژی سێشەمە 12ی شوبات پێشانگەکە دەکرێتەوە.

3ـ شاندێک لە بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزاری هەرێم لە پێشانگەیەکی گەشتیاری لە 16ی شوبات لە شاری بەغدا بەشداردەبێت.

4ـ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی کۆڕبەندێک بۆ ژمارەیەک کۆمپانیای عێراقی لە 21 شوبات لە شاری سلێمانی سازدەکات.

5ـ لە 17 تاوەکو 20ی ئازار گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بە بەشداریی سەدان کۆمپانیا لە چەندین وڵاتی جیهانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

6ـ شاندێکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە 24ی ئازار بەشداریی پێشانگەیەکی گەشتیاری لە شاری بەغدا دەکات.

جگە لەمانە لە 2-2-2019 فیستیڤاڵی بەفر لە دەڤەری باڵەکایەتی بە بەشداریی کۆمەڵێک یاریزانی بیانی بەڕێوەچوو.
Top