شاهێدحاڵێكى كودهتاى بهعسييهكان وردهكارى رووداوهكانى 56 ساڵ بهر له ئهمڕۆ دهگێڕێتهوه
56 ساڵ لەمەوبهر كودهتاكه لە لایەن عبدولسەلام عارف کرا بەسەر عەبدولکەریم قاسم دا، ئەو رووداوە راستەخۆ کاردانەوەى لەسەر هەرێمى کوردستان و بەتایبەت سلێمانى هەبوو، یەکێک لە شایەتحاڵەکانى ئەو سەردەمە ماموستا عبدولکەریم شێخانیيە کە باس لە هەنگاوەکانى یەکەمى کودەتاکە دەکات دەڵێت پێش سەرهەڵدانى کودەتاکە بەعسیەکان دەستیانکرد بە ئەشکەنجەدانى کورد.
دوای ئەوەی کودەتاکەی عێراق دەستەیەک بەناوی (حەرەس قەومی) کە لەو سەرباز و ئەفسەرانە پێکھاتبوون بیری نەتەوەپەرستی بەسەریاندا زاڵ بوو، ئەوانە راستەوخۆ کەوتنە گوله باران کردن و دەستگیرکردنی خەڵکی مهدهنى و نهيارهكانيان، ھاوکات زیاتر لە 400 گوندیان لە ھەرێمی کوردستان سووتاندن و ھەزاران سەر مەڕ و ماڵاتیان بەتاڵان برد. ئەمە جگە لە ئەنجامدانی رەشبگری و رەشەکوژی دەیان گەنج و لاوی کوردی بێتاوان.
k24-
