خاڵه گومرییهكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق ههڵدهگیرێن
محەمەد ئەلتائی، وەزیری بازرگانی عێراق گوت: "لابردنی ئەو خاڵە گومرگیانە کەمێك کاتی دەوێ، چونکە هەندێك رێکاری پێویستە کە ناکرێ لە شەو و ڕۆژێکدا جێبەجێ بکرێت".
لهم چوارچێوهیهدا، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگهیاند، ھەولێر و بەغدا ویستی جدییان ھەیە و ھەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکان دەنێن.
کێشە ئابوورییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە چەند ساڵی رابردوودا بەشی ھەرە گەورەی دیمەنی ناکۆکییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقیان پێکدەھێنا.
یەکێک لە دیارترین ئەو کێشانە ئەو خاڵە گومرگیانە بوون کە لە نێوان هەولێر و بەغدا دوای 16ى ئۆکتۆبەر پیکهێنران، ئێستا هەولێر و بەغدا روویان لەوە کردووە ئەو کێشهیە بە تەواوی چارەسەر بکەن، وەک وەزیری بازرگانی گوتی: "ئەو خاڵە گومرگیانە دوو مانگی دیکە نابا بە تەواوی هەڵدەگیرێن".
محەمەد ئەلتائی، وەزیری بازرگانی عێراق، دهڵێت: "پەیوەندی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر باشە، لە دوایین کۆبوونەوە رێککەوتین پێناسی گومرگی رێکبخەین ھاوکات بڕیاری لادانی خاڵە گومرگییەکان دراوە، ئەم پرسە جێبەجێکردنی کەمێک کاتی دەوێ کە لە نێوان 30 بۆ 30 رۆژ دەبێت".
k24-
