كارمه‌ندانی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق له كه‌ركووك كشانه‌وه
له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، هەموو ئەو کارمەندانه‌ی کە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوون، لە خاڵە گومرگییەکانی سەر رێگه‌ی کەرکووك و شارەکانی هەرێمی کوردستان کشانەوە.
، بڕیارە له ماوه‌ی دوو هەفتەی داهاتوو، بە تەواوی خاڵە گومرکییەکان لاببرێن.
دانانی ئه‌و خاڵه گومرگیانه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو و جموجۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، سست كردبوو.
كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و خاڵانه، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
k24-
