بڕیارە ھەفتەی دابێ پارتی سەردانی پێكھاتەكان بكات
محەمەد ئیلخانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دابوو ئەگەر لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی بگاتە رێككەوتن لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێوە، لە قۆناغی دووەمدا سەردانی پێكھاتەكان بكات، بۆیە ئێستا لەگەڵ ئەوان گەیشتووەتە رێككەوتن و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی پێكھاتەكانیش بكات، ئێمەیش وەكو توركمانەكان ئامادەین بۆ پێشوازیكردن لە شاندی پارتی".
ئیلخانی گوتیشی: "وەك توركمانەكان بە یەك پاكێج لەگەڵ پارتیدا كۆ دەبینەوە، ھەر كاتێكیش سەردانی ئێمەیان كرد، پاكێجی خۆمانیان رادەست دەكەین و دەمانەوێت لە پۆستە باڵاكاندا پۆستێك بە ئێمە بدرێت، ئینجا جێگری سەرۆكی پەرلەمان بێت یاخود حكوومەت، جگە لەوەش داوای وەزارەتێك و چەند پۆستێكی دیكە دەكەین".
kdp -
