د.فوئاد حوسێن پێشوازی لە پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران دەكات
لەم دیدارەدا كە ژمارەیەك لە كارمەندانی وەزارەتی دارایی وبانكی ناوەندی وبانكی بازرگانی و وەزارەتی كارەبای عیراق و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئامادەی بوون، تیشك خرایە سەر پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عیراق و ئێران و پێشخستنی ئەم پەیوەندیانە بەتایبەتی لەبواری دارایی وبانكی دا بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ.
هاوكات تیشك خرایە سەر باشترین رێگا بۆ پێدانی ئەو شایستە داراییانەی ئێران كە لەسەر عیراق ماونەتەوە لە بری كڕینی وزەی كارەبا وغاز وبەردەوامبوونی كاری تیمی هونەری هاوبەش.
kdp -
