کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/2/2019 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و سلێمانی و لەکاتەکانی شەودا، ئەگەری بارانبارین ھەیە، لەدھۆکیش لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی 8/2/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینباران ھەیە.

ھەر لەبارەی کەشوھەوای سبەی، کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە سبەی ئەگەری کەمێک بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە.



باسنيوز
Top