مەسرور بارزانی: ئامادەین پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گشت وڵاتان بدەین

 مەسرور بارزانی: ئامادەین پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گشت وڵاتان بدەین
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گشت وڵاتان بدات.



بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 6-2-2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نرانجان ئاران سینگا، باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق، کردووە.



لە کۆبوونەوەکەدا، کە کونسوڵی فەخریی سریلانکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی سریلانکا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و گوتویەتی، ”ئەو رۆڵ و پێگە و ئاسایشەی بەرقەرارە هۆکارن وڵاتەکەمان بە بایەخەوە بڕوانێتە هەرێمی کوردستان“.



هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی جەختی لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان سریلانکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاندووە، ”هەرێمی کوردستان خوازیارە بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و تێکەڵاوی کلتوور و فەرهەنگ، پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گشت وڵاتانی جیهان بدات“.







باسنیوز
Top