كۆیە.. دوو گەنج بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران

كۆیە.. دوو گەنج بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کۆیەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەو شارە ئاشکرای کردووە، بەربەیانی ئەمڕۆ دوو گەنیجان بە تۆمەتی دزیکردن لە دووکانێک دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کۆیە بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 5/2/2019 هێزەکانمان توانیویانە دوو گەنج لەکاتی هەوڵدانیان بۆ شکاندنی قوفڵی دووکانێکی مۆبایل دەستگیر بکەن کە بەتەما بوون دزیی لێ بکەن".

نووسینگەی نەهێشتنی تاوان ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "تۆمەتبارەکان تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 16 ساڵدایە و دانیان ناوە بە دزیکردن لە چەند دووکانێکی مۆبایل و دزینی چەندین پەلەوەر لە گەڕەکەکانی شاری کۆیە، لێکۆڵینەو لە دۆسیەکە بەردەوام دەبێت".

هاوکات عەلی عەبدوڵا عومەر، بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە لە لێدوانێکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند كە ئێستا لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شار.













باسنیوز
Top