لە کەرکووک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی ئاوارەکان 4 منداڵ گیانیان لە دەست دا

 لە کەرکووک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی ئاوارەکان 4 منداڵ گیانیان لە دەست دا
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کەمپی لەیلانی شاری کەرکووک، چوار منداڵ گیانیان لە دەستدا و دایک و باوکی منداڵەکانیش سووتاون.


ماڵپەڕی (کوردستان24) بڵاوی کردەوە، کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێک لە خێوەتەکانی کەمپی لەیلان 4 منداڵ کە ئەندامی یەک خێزانن، گیانیان لە دەستداوە و دایک و باوکی منداڵەکانیش سووتاون.


ڕوونیش کراوەتەوە، دایک و باوکەکە رێژەی سووتاوییەکەیان زۆرە و له‌ ژێر چاودێری ته‌ندرووستی هێڵدراونەتەوە و باری ته‌ندرووستییان ناجێگیره‌.


بەپێی زانیارییەکانیش ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی هیتەرێکی گەرمکەرەوەی کارەبایی بووە و ئەو چوار منداڵەش کە گیانیان لە دەستداوە تەمەنیان لە نێوان 1 تا 6 ساڵان بووە.










باسنيوز
Top