لە پێنجوێن 50 پارچە گوللە ھاوەن و لوغم ھەڵگیرانەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 5/2/2019، دوای ئاگادارکردنەوەی قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن و بەڕێوەبەری شارەدێی ناڵپارێز و بە ھاوکاریی بەشی پۆلیسی پێنجوێن و بنکەی پۆلیسی ناڵپارێز و تیمەکانی دەزگای گشتیی مین لە پێنجوێن، توانرا 50 پارچە گوللە ھاوەنی (82 ملم) و (60 ملم) و لوغمی ڤاڵمار لە شوێنەکە کۆ بکرێتەوە و ڕادەستی تیمی ناوبراو بکرێت".
پۆلیسی سلێمانی ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە پاشماوەی ئەم تەقەمەنییانە دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی عێراق و ئێران.
باسنيوز
