کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێ کرد.



چاوەڕێ دەکرێ لەم کۆبوونەوەیەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە گفتوگۆی جددی لەبارەوە بکرێ.



بڕیار بوو لە هەفتەی ڕابردوو ئەم کۆبوونەوەیە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت، بەڵام لەسەر داواکاریی یەکێتی، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ٢ی ٢٠١٩ دواخرا. پاشان سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی ڕاگەیاند کە بەهۆی ئەوەی ئەندامانی شاندەکەیان ئامادە نەبوون، داوای دواخستنی کۆبوونەوەکەیان کردووە.
Top