مەحمود سەنگاوی: هەندێک مافیا لە سلێمانی درووست بووە و دەچنە سەر خەڵک

مەحمود سەنگاوی: هەندێک مافیا لە سلێمانی درووست بووە و دەچنە سەر خەڵک
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەندێک مافیا لە سلێمانی درووست بوون، دەچنە سەر خەڵک و داوای پارەیان لێ دەکەن.



مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕای گەیاند، ”هەست دەکەین“ هەندێک مافیا لە سلێمانی درووست بووە و دەچنە سەر خەڵک. ئەوەشی بە ڕۆژنامەیەکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان گوتووە کە ”خەڵکی فەقیر“ ناتوانن وەڵامی ئەو مافیایانە بدەنەوە.



بە گوتەی سەنگاوی، لێژنەیەکی ئەمنیی باڵا لە سلێمانی درووست کراوە کە جگە لە خۆی، هەریەک لە (شێخ جەعفەر، حاکم قادر، د. خەسرەو و مامۆستا جەلال) پێکهاتوون. دەشڵێت: ”ئێمە توانامان ھەیە و دەچینە سەریان و بڕیاریشمان پێیە لە ھەر کوێ تەقە بکەن، بە چەک وەڵامیان بدەینەوە و لێیان دەدەین“.



ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دووپاتی کردۆتەوە کە لێژنەکەیان بۆ تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی درووست کراوە و داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە ”داوای پارەیان لێ دەکرێت یان تەعەدایان لێ دەکرێت، بێن بۆ لای من، بۆ ئەوەی وەکوو ئەو لێژنەیە بچینە سەری“.




باسنیوز
Top