ئەمڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

 ئەمڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
دوای ھەڵوەشاندنەوەی وادەی کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردوو لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەمە ٥/٢/٢٠١٩، ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دۆسێکانی نێوانیان و رێککەوتنێکی نوێ کۆ ببنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، بزووتنەوەی گۆڕان ھەر جۆرە دانیشتنێکی دووقۆڵی لەگەڵ یەکێتی رەت دەکاتەوە.



پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی رابردوویاندا، لەسەر ئەوە ھاوڕا بوون کە قۆناغی ئێستا سەبارەت بە دۆسێکانی پێکھێنانی حکوومەت، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دۆخی ئێستای شاری کەرکووک، پێویستیان بە رێککەوتنێکی نوێ ھەیە، ھەردوولاش لەسەر ئەوەش کۆک بوون کە پرسی پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لەوە درێژە نەکێشێت.


سەرچاوەی فەرمیی کۆبوونەوەکانی رابردووی پارتی و یەکێتییەوە زانیویەتی، پارتی و یەکێتی پێشتر لەسەر ھەندێ پرەنسیپ رێک کەوتوون، تا کێشەکانی نێوانیان نەکرێن بە پێشمەرج بۆ یەکتری و دۆسێکان بە یەک پاکێج نەبن و ئەو مەلەفانە وەکوو پێکھێنانی حکوومەت و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پرسی کەرکووک لە یەکتری جیا بکرێنەوە، بۆ ئەوەش، ھەردوولا لیژنەی تایبەتیان پێک ھێناوە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی پێشڤەچوونەکانی لیژنەکانی نێوانیان دەکرێت.



بەپێی زانیارییەکان، جیاوازییەکانی پارتی و یەکێتی لە پرسی پێکھێنانی حکوومەت لەسەر ئەوەیە کە یەکێتی داواکانی لە حەقەبەشی ھەڵبژاردن زۆر زیاترن و تاوەکوو ئێستاش لەگەڵ ئەوەدایە کە پرسی کەرکووک و بەغدا پێش پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان یەکلا بکرێتەوە.



بەڵام پارتی لەگەڵ ئەوەدایە، ھیچ پرسێک بە پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نەبەسترێتەوە، ھەر دۆسێە و بە جیا لەلایەن ئەو لیژنانەوە کە بۆی پێک ھاتوون یەکلا بکرێتەوە، ئەو بابەتەش وا بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی گفتوگۆی یەکلاکەرەوەی لەبارەوە بکرێت.



لەمبارەیەوە،دوێنێدووشەمە،لەکۆنگرەیەکیرۆژنامەوانیدا،فازڵمیرانی،سکرتێریمەکتەبیسیاسییپارتیدیموکراتیکوردستانڕایگەیاند،لیژنەکانیپێکھێنانیحکوومەتیھەرێمیکوردستانکاریباشیانکردووەوتەنیایەکگرفتھەیە،ئەگەرچارەسەربکرێتھیچکێشەیەکنامێنێتودەگەنەڕێککەوتن،ئەویشئەوەیەکەکێشەکانیبەغداچارەبکرێن،ئەوجاھەرێمیکوردستان،یانبەپێچەوانەوە،کێشەکانیھەرێمچارەسەربکەینودواتربچینەوەبەغدا.



لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان، بەھۆی داوایەکی یەکێتی لە گۆڕان، بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی دەباشان، گۆڕان لە ناوخۆیدا سەر دوو ئاراستەدا دابەش بووە.



ئاراستەیەکیان، کە لە بەشێکی زۆری ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتیی گۆڕان پێکھاتووە، دژی ئەوەیە کە ئێستا گۆڕان بۆ ئەو پرسە لەگەڵ یەکێتی کۆ بێتەوە، پێی وایە، ورووژاندنی پرسی رێککەوتنی دەباشان لەم کاتەدا لە لایەن یەکێتییەوە تاکتیکییە و ئامانج لێی بەکارھێنانی گۆڕانە بۆ دەستکەوتی زیاتری خۆی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا.



بەڵام ئاراستەکەی دیکە کە لە ھەندێ لە ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتمانیی گۆڕان پێک ھاتوون، لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان ئەو دەرفەتە لەدەست نەدات، کە یەکێتی قەناعەتی بەوە ھێناوە کە خاڵەکانی رێککەوتنی دەباشان جێبەجێ بکات.



لەم بارەیەوە کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی نیشتمانیی گۆڕان رای گەیاند، ئەوەندەی ئەوان زانیارییان ھەبێت، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی سەبارەت بە ھیچ پرسێکی پێکھێنانی حکوومەت یان رێککەوتنی دەباشان نییە، گوتیشی: ”ئاگەداری ئەوەش نیم، یەکێتی دەستپێشخەریی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی دەباشان کردبێت، خۆی کێشەکە لەوەدا بووە کە یەکێتی یەک خاڵی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە، ئێستاش گۆڕان پێی وایە ئەو رێککەوتنە بە قازانجی خەڵکی کوردستانە، چونکە مادەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی نووسراون نەوەکوو حزبی، بەڵام یەکێتی پێشتر پشتی لەو رێککەوتنە کردووە“.



ئەو ئەندامەی جڤاتی گۆڕان ئاشکراشی کرد، گۆڕان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی مەرجی ھەیە، یەکەمیان ئەو سزا سیاسییانەی گۆڕانی داوە، پێویستە رێگە بە ھەڵسووڕاوانی گۆڕان بدات بگەڕێنەوە سەر کاروباری پێشوویان کە دەرکراون، دووەمیان، حەقەبەشی گۆڕان لە حکوومەتە خۆجێییەکان بدات، کە تاوەکوو ئێستا بەشێکی زۆری حەقەبەشی گۆڕانی نەداوە، گوتی: ”لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەش گۆڕان بۆ دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ئامادەی دانیشتن لەگەڵ یەکێتی دەبێت، نەوەکوو ئێستا، بەڵام دانوستانی سێ قۆڵی بۆ پرسی پێکھێنانی حکوومەت بابەتێکی جیایە و گۆڕان ئامادەی ئەو دانیشتنەیە“.



جێی باسە، رۆژی ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠١٨، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ھەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد، کە پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە و بووە بە خاوەنی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی و گۆڕانیش ١٢ کورسی، نەوەی نوێ ٨ کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی ٧ کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی ٥ کورسی.







باسنیوز
Top