کۆیە.. دوو مێرمنداڵ لەکاتی دزیکردن دەستگیرکران

کۆیە.. دوو مێرمنداڵ لەکاتی دزیکردن دەستگیرکران
هێزەکانی پۆلیسی کۆیە دوو مێرمنداڵ لە سنووری شارەکە دەستگیردەکەن لەو کاتەی کە خەریکی دزیکردن بوونە
 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ،ئەمڕۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کۆیە لەکاتی دەرچوونی مەفرەزەکانیان بە نێو گەڕەکەکانی شاری کۆیە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، دوو مێردمنداڵیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە کە کە تەمەنیان لەنێوان 14 بۆ 16 ساڵە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەو دوو مێردمنداڵە لە کاتێکدا دەسگیرکراون کە هەوڵی شکاندنی قوفڵی دوکانێکی مۆبایلیان داوە و هەردوو تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنیان دانیان ناوە بە چەند تاوانێک وەکو دزیکردن لە چەند دوکانێک و دزی چەند پەلەوەرێک لە شاری کۆیە.


ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە کە دوای دەسگیرکردنیان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری کۆیە کراون.
bas news-
Top