له ههولێر هاووڵاتيان داوا دهكهن پارتى و يهكێتى پهله بكهن بۆ پێكهێنانى حكومهت
لە بازار لە هەر هاووڵاتیيەک بپرسی پێت باشە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زوو پێک بێت یان درێژە بکێشێت تا بە یەک پاکێج حکوومەت و پۆستەکانی بەغدا و پرسی پارێزگاری کەرکووک یەکلای بێتەوە ئەوان دەڵێن با لە ناوخۆ حکوومەت پێکبهێنن دواتر رێکكەوتن لەسەر پۆستەکانی دیکە بکرێت. چونكە وەك خۆیان دەڵێن دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بوەتە هۆی سست بوونى جموجۆڵی بازار و درووستكردنی كێشە بۆ كاسبكاران.
دواین کۆبوونەوەی پارتی و يهكێتى بڕیارە ئەنجام بدرێت کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بڕیار لێدراو دەبێت. ئەمە قسەی بەرپرسانی هەردوولایە، ئەوەی لای هاووڵاتیان گرنگە زوو پێکهینانی حکوومەتە تا ببێتە هۆی جوڵەی بازار، دەشڵێن دوای پێکهێنانی حکوومەت روو لە بەغدا و کەرکووک بکەن.
k24-
