ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا جارێكی دیكه كرایه‌وه
\، عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئێستا ره‌وتی هاتووچۆی هاووڵاتیان له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ئاسایی بووه‌ته‌وه".
پێشتر به‌هۆی رفاندنی 4 هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له لایه‌ن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ له سنووری قه‌زای ئامێدی، به‌ر له 13 رۆژ حكوومه‌تی توركیا به بڕیارێك ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی داخست.
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی سنوورییه و رۆژانه نزیكه‌ی 1000 رێبوار به‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كه‌ن، به داخستنی ده‌روازه‌كه‌ش زیان به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان و توركیا كه‌وتبوو.
K24-
