د.فوئاد حوسێن و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور کۆبوونەوە
لەم دیدارەدا باس لە كار وچالاكیەكانی شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی كرا لە عیراق وئەو كار وچالاكیانە كران كە ئەم رێكخراوە ئەنجامی دەدەن بەتایبەتی لەبواری گەڕانەوەی پەنابەر وئاوارەكان بۆ شوێن وناوچەكانی خۆیان وگەڕان بەدوای ونبوەكان لە ئەنجامی كردارە تیرۆریستیەكانی داعش.
جێگری سەرۆكوەزیران ستایشی رۆڵی ئەم رێكخراوەی كرد بەتایبەتی بە هێنانەدی وفەراهەمكردنی پێداویستی مرۆیی وتەندروستی وگەڕان بەدوای تەرمی قوربانیانی تیرۆر ورووپێوی تایبەت بە كرداری گەڕان.
ماویر دووپاتیكردەوە رێكخراوەكەیان لە كاركردن بەردەوام دەبێت لەعیراق بۆ پاڵپشتیكردنی حكوومەتی عیراق بۆ گەڕانەوەی شونبزرەكان وبەكارهێنانی شارەزایی تەكنەلۆژی ئەم رێكخراوە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد عیراق دووەمین وڵاتە كە رێكخراوەكەیان بە ئەرك وتوانایەكی گەورەوە كاری تیادا دەكات.
د.فوئاد حوسێن دووپاتیكردەوە بارودۆخی عیراق بەرەو باشتر دەڕوان وبەرنامەی حكوومەتی ئێستا دووپات لەسەر بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری وگەڕانەوەی خزمەتگوزاری سەرەكی بۆ ئەو شارانە دەكات كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیركرابوون ودووپاتیشیكردەوە ئەم كارانە پێویستیەكی زۆریان بە شارەزایی وتواناكانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەبێت بەتایبەتی خاچی سوور.
باسنيوز
