داعش، عەلوە (شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوە بە کۆمەڵ)ی تەقاندەوە و زیانێکی زۆر بە خەڵکەکە دەگات.
چەکدارانی داعش بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 4-2-2019 بە دانانی بۆمب، عەلوەی شارەدێی جەلەولا (گوڵاڵە)یان لە سنووری شاری خانەقین، تەقاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەوەی تەقینەوەکان لە کاتێکی زوودا روویان داوە، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر خەڵکەکە کەوتووە.
باسنیوز
