تەرمی میری ئێزدییان گهیشتهوه کوردستان
ئهو فڕۆكهیهی تهرمی میر تهحسین بهگی ههڵگرتووه كهمێك پێش ئێستا گهیشتهوه فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمێکی تایبەت و فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی میر تەحسین بەگ، رێكخراوه و بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان و عێراق و نوێنهری كونسوڵخانه و باڵیۆزخانهی وڵاتانی بیانی له عێراق و ههرێمی كوردستان ئامادهی رێوڕهسمهكهن".
رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو 28/1/2019، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان لە تەمەنی 86 ساڵیدا، له نهخۆشخانهیهكی شاری هانۆڤهری وڵاتی ئهڵمانیا، كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین کۆڕی سەعید بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی حسین بەگ.
دایکی: خۆخێ کچی نایف بەگ کوڕی حەسەن بەگ کوڕی حسێن بەگ.
میر تەحسین لە 15 مانگی ئابی ساڵی 1933 لە باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە.
لە کوتایی مانگی تەمووزی ساڵی 1944 لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووه به میری ئێزیدیان وەکو جێگرەوەی باوکی و مەیان خاتوونی دایکی وەصی لەسەری وەصی بوو هەتا گەییشتووە تەمەنی بلۆغ.
میر تەحسین سێ جار ژیانی هاوسەرگەری پێکهێناوە و ئەم منداڵانەی خوارەوە هەیە:
کوڕەکان (زیاد، سەعید، مەروان، سەربەست، حازم. فەرهاد، سەرهات، عیصمەت)
کچەکان (هەدیە، نەفیە، نەسرین)
قوناغەکانی ژیانی:
- لە نیسانی 1959 لە کاتی بزاڤی شەواف زیندانیی کراوە
- لە سەرەتای 1960 هەتا تەمووزی 1961 بۆ عهمارە و بەغدا و دیوانیە سەرنهگووم کراوە
- لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی 1961 زیندانیی كراوه و بۆ دادگای عورفی مووسڵ گواستراوهتهوە.
- لە ساڵی 1970 پهیوهندی به شۆڕشی ئەیلوول كردووهو لە ناوپردان لە نزیک بارەگای بارزانی نەمر نیشتەجێ بوو بوو.
-لە ساڵی 1975 بەرەو بەریتانیا رووشتووە و بۆ 7 ساڵ لە لەندن ماوهتهوە.
- لە رۆژی 9/ 9/ ساڵی 1981 گەڕاوهتهوه عێراق.
- هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووهو دوو جاریش بریندار بووە. یەکەم جار لە 18/2/1992 لە نیوان مووسڵ و شێخان و جاری دووەم لە 22/9/2003 لە نیوان ئەلقۆش و شێخان.
- دیداری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پادشا و سەرۆک و سیاسەتمەداری دەوڵەتان ههبووه. دیسان پاپی ڤاتیکانی بنینیوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێزدییان کردووە.
- سندۆقێکی خێرخوازی بە ناوی خۆی دروستکردووە و داهاتی پەرستگای لالش لهو سندووقه تەرخانکردووە.
-حەزی لە زانست و خوێندن بوو
-چەندین خەڵات و ریزلینانی نێودەوڵەتی سەبارەت پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی وەرگرتووە.
K24
