هاووڵاتيان داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن چه‌كهه‌ڵگرتن قه‌ده‌غه بكات
هاووڵاتییه‌ك له‌و بارهيهو گوتى: ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه، ئیدی پێویست ناكات هێزه چه‌كداره‌كان نه له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی چه‌ك هه‌ڵبگرن و نه چهكهكانیشیان ببه‌نه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
له هه‌رێمى كوردستان، به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو چه‌ك له ماڵان‌دا هه‌يه و به‌شێكى ئه‌و چه‌كانه‌ى بڵاوبوونه‌ته‌وه، مۆڵهتيان بۆ وه‌رگيراوه و به‌شێكيشيان به ده‌ستى هێزه ئهمنييهكانهوهن و دواى ده‌وامى ره‌سمى ده‌يان به‌نه‌وه ماڵه‌وه به‌و پێيه‌ى موڵكى خۆيانه و له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆيان دابين نه‌كراوه.
هاوكات له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بازرگانى به چه‌ك ده‌كرێت و بازارێكى تايبه‌ت به چه‌ك فرۆشتن هه‌يه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش له ئێستادا له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به تايبه‌تى فه‌يسبووك كڕين و فرۆشتن به هه‌موو جۆره چه‌كێكى سوك و مامناوه‌ند ده‌كرێت.
k24-
