كۆمەڵی ئیسلامی: بەم زووانە سەردانی پارتی دەكەین

كۆمەڵی ئیسلامی: بەم زووانە سەردانی پارتی دەكەین
ئەندامێكی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا و لەبارەی چەندین پرسەوە، سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.

پێش چەند رۆژێك، شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی، سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد، كۆبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی هەردوو لایەن بووە، ئەندامێكی سەركردایەتییش دەڵێت، بەم زووانە سەردانی پارتی دەكەن.

بیلال سلێمان، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان باش بێت و خۆشحاڵیش بووین بە سەردانی پارتی بۆ لای كۆمەڵی ئیسلامی".

سلێمان گوتیشی: "ئێمە پێمان باشە لەگەڵ پارتیدا پەیوەندیمان پتەو و باش بێت و هیچ گرفتێكمان نەبێت، لە ماوەیەكی نزیكیشدا سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین و لەبارەی چەند پرسێكەوە گفتوگۆ دەكەین".
kdp-
Top