ڕوونکردنەوەیەک لە لوقمان سەعیدەوە
ئەو بابەتەی کە لەسەر من بڵاوکراوەتەوە کە گوایە من پارەم وەرگرتووە بە ناوی سپۆنسەر لە پەنابەرەکان، ھیچ ڕاستییەکی نییە، من ڕوون کردنەوەی لەسەر دەدەم بە تایبەت لە رۆژەکانی کە باسیان کردووە. من لە بەرواری ٣ـ٤ـ٢٠١٥ لە کوردستان دەرچووم و لە بەرواری ٣١ـ١٢ـ٢٠١٦ چوومە تورکیا. لە شاری کاستمونو لە ڕێکەوتی ١٥ـ١ـ٢٠١٧ کەسێکم ناسی بە ناوی ھیوا لە ماڵی کاک عەلی کە چاودێریی کڵێسای کوردزمان بوو لەو شارە کوردە مەسیحییە باوەڕدارەکان ستایش و کۆبوونەوەی کتابی پیرۆز لە ماڵی کاک عەلی دەکرد. کاک ھیوا خۆی بە من ناساند، گوتی من وێنەگری کەناڵێک بووم لە ڕانیە و کێشەم بۆ درووست بووە لەگەڵ کەناڵەکە و مەترسی کەوتووەتە سەر ژیانم، بۆیە ھەڵاتووم و لێرەش بووم بە مەسیحی، ئەوانەش لەئاویان ھەڵکێشام لەگەڵ خێزانم، منیش پیرۆربایم لێ کردن.
وای لێ ھات بۆ ماوەیەکی کەم منیش خزمەتی کڵێسام کردەوە بە زمانی عەرەبی، من بووم بە شوانی کڵێسا لە سەر بڕیاڕی کڵێسای ئینجیلی کاریزماتیکی لە ئەردەن. من ھێشتا لە لوبنان بووم، سپۆنسەری کڵێسام بۆ کرا بوو لە کەنەدا. برایەک بە ناوی نووری قوتبزادە کە بەخۆی دەگوت من قەشەم، منی ناسی، گوتی دەتوانن بێن ھەر لەو باڵەخانەی ئێمە خزمەتی لێ دەکەین، ئێوەش دەتوانن کاتێک بۆ خۆتان دیاری بکەن بۆ خرمەت و پەرستن، منیش زۆر پێم خۆش بوو، سوپاسیشم کرد کە ڕێگای پێداین نریکەی چەند مانگێک خرمەتمان بەردەوام بوو.
ئەوان زانییان کە من سپۆنسەرم بۆ کراوە، داوایان لێ کردم کە ڕێگایەک ھەبێت بۆ ئەوانیش بکرێت، من پێم گوت، تۆ بەڕەسمی قەشەی؟ گوتی بەڵێ، گوتم دەتوانی لە ڕیگای ئیمێڵ نووسراوێک بنێریت بۆ کڵێسای کەنەدی و ئوستراڵی، گوتی باشە. نووسراوێکی لەگەڵ چەند ناوێک نارد بۆ کڵێسای ئینگڵکان، ئەوانیش وەڵامیان دانەوە، فۆڕمیان بۆ ناردن کە داواکانیان بۆ پیشکەش بکەن بۆ سپۆنسەر و داوایان لە کاک نووری کرد کە بەڵگەی رەسمی بنێرێت کە کەی بووەتە قەشە و لە کام کڵێسا بڕوانامەی پێ دراوە، تا ئاسانکارییان بۆ بکرێت، بەڵام ھیچی نەنارد، چونکە ھیچ بەڵگەیەکی باوەرپێکراوی نەبوو.
.قەشە دلیر برایەک و ھاوڕێیەکی دڵسۆزە، ساڵانێکی زۆرە شوان و قەشەی کڵێسایە و لە رێکخراوە خێرخوازییەکان کاری راگەیاندن دەکات لە وڵاتی ئوسترالیا، من داوام لێ کرد کە یارمەتیی ئێمە بدات بۆ کرێ و خەرجیی کڵێسا و چەند جارێک یارمەتی بۆ من ناردووە بۆ خە رجیی کڵێسا. لە مانگی ١٢ی ٢٠١٧، ھات سەردانی ئێمەی کرد بە مەبەستی یارمەتی و ھاوکاریی ئەندامانی کڵێسای خزمەتی عەرەبی، نەھات باسی سپۆنسەر بکات. تەنھا ھات ببینێ کە پێویستمان بە چی ھەیە کە بۆمان دابین بکات. من داوای پشتگیرییەکم لێ کرد بۆم بکات بۆ ڕێکخراوی خێرخوازی، بۆی کردم. مەبەست لە ھاتنی قەشە دلێر تەنھا بۆ ھاوکاریی ئێمە بوو نەک سپۆنسەر، ھەر ئاگاداریش نییە لەو بابەتە.
کاک ھیوا داوای لە من کرد کە نووسراوی پشتگیری بۆ بکەم بۆ سپۆنسەر، گوتم ناتوانم چونکە بە پێی یاسای کڵێساکان، لە کوێ لە ئاو ھە ڵکێشرا بێت، دەبێ پشگیری لەوێ بکات. من لە بەرواری ١١-١-٢٠١٨ لە تورکیا دەرچووم بەرەو عمان. هەروەها لە ١٥-٥-٢٠١٨ سەفەرم کرد بۆ کەنەدا لە بەیروتەوە. بە پێی یاسای تورکیا، ھەر کەسێک لە رێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان (un) کەیسی تۆمار کرابێت کە لە تورکیا دەرچووی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆت نییە بچیتە ناو خاکی تورکیاوە.
باسنيوز
