خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە

 خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە

وابڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2018 بکرێت و خشتەی دابەشکردنەکەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەست پێ دەکات.



بەپێی زانیارییەكان کە لەسەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتوون، ڕۆژی سێشممە 5/2/2018، مووچەی مانگی 11ی 2018ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی چوارشەممەش 6/2/2019، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.



ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ڕۆژی پێنجشەممە 7/2/2019، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.






باسنيوز
Top