دیندار زێباری: پێویسته میدیاكان به پێچهوانهی یاسا رهفتار نهكهن و رووماڵ كردنیان بۆ گهیاندنی راستییهكان و داواكاری رهوای هاووڵاتیان بێت.
سەبارەت بەم رووداوانە دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: تۆپ بارانی سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بە بیانووی بوونی هێزی نەیاری ئەم دوو وڵاتە لەو ناوچانە هەبووە و لە ئەنجامدا خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچانە بوونەتە قوربانی و ناچاربوون ماڵ و حاڵی و مەڕ و ماڵاتی خۆیان جێهێشتووە و ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەو ماوەیەدا بە سەدان کەس لە گوندنشینان شەهید و بریندار بوون، بە جۆرێک لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش زۆر جار ئەم بابەتی بۆردمانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمیان وروژاندووە.
هەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا دیندار زێباری رایگەیاند: لە رۆژی 1/9/2018 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ نامەیەکیان ئاراستە کردین سەبارەت بە شەهید بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا و چەند نموونەیەکی لەو قوربانیانە باس کردووە، چونکە تەنیا هاووڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی و ناچار دەبن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ناتوانن بە ئازادی کاری خۆیان کە کشتوکاڵی و بەخێوکردنی مەڕو ماڵاتە ئەنجام بدەن.
هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە روون و ئاشکرا بووە کە رێگا نادرێت خاکی هەرێمی کوردستان بۆ دەستدرێژی و هێرش کردنە سەر هیچ وڵاتێک و هەڕەشە کردنی بە تێکدانی ئاسایشی ئەو وڵاتانە و بە باشی دەزانێت کە ئەو وڵاتانە و لایەنە نەیارەکانی گشت کێشەکانی خۆیان بە رێگای گفتوگۆ و دیالۆگ ئەنجام بدەن و نابێ چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ببنە قوربانیی ململانێی وڵاتان.
سەبارەت بە خۆپیشاندانی دانیشتوانی ناوچەکە و هەڵکوتانە سەر بارەگای هێزەکانی تورکیا لەو ناوچەیە ، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆپیشاندان هەیە کە بە یاسای (رێکخستنی خۆپیشاندان) ژمارە (١١)ی ساڵى(2010) ناسراوە، کە خۆپیشاندانەکان رێک دەخات و شێواز و کات و ئامانجى خۆپیشاندان بە وردى دیارى دەکات. بەپێى ئەم یاسایە خۆپیشاندان مافێکى یاسایى و دەستوورییە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیادە بکرێت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتیش ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانەکان ئەنجام دەدەن، تەنانەت زۆر جار مافی دامودەزگا و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانیش پێشێلکراوە، بۆیە هەر خۆپیشاندانێک لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدرێت پێویستە مۆڵەت وەربگیرێت بۆ ئەنجامدانی، بەڵام ئەوەی لەو ناوچەیە روویدا پێچەوانەی یاساکە بووە، چونکە مۆڵەتی یاساییان نەبوو، سەبارەت بەم رووداوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە وردی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.
سهبارهت به رۆڵی دهزگاكانی راگهیاندن له رووماڵ كردنی خۆپیشاندانهكان و كاردانهوهی دهزگا ئهمنییهكان بهرامبهریان د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: ههروهك چۆن له ههرێمی كوردستان یاسایهك ههیه بۆ (رێکخستنی خۆپیشاندان)، به ههمان شێوه میدیاكانیش مافی رووماڵ كردنی خۆپیشاندان و رێپیوانی خهڵكی ههیه، بهڵام له ههمان كاتدا پێویسته دهزگا میدیاكانیش به پێچهوانهی یاسا كار پێكراوهكانی ههرێمی كوردستان رهفتار نهكهن و رووماڵ كردنهكهیان بۆ رووداوهكان بۆ گهیاندنی راستییهكان بێت و داواكاری رهوای هاووڵاتیان بێت به حكومهتی ههرێمی كوردستان نهك كاریگهریی نهرێنیی ههبێت و ببێته هۆی نانهوهی ئاژاوه.
