محەمەد کەمال: بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک گفتوگۆ هەیە
محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزێکی سەر بە لیواکانی سەرۆکوەزیران ھاتووە بۆ کەرکووک و ھێزەکانی دژەتیرۆر لە کەرکووک کشاونەتەوە و ئەمەی کراویشە تەنیا جێگۆرکێی ھێزە، ئەگەرنا ھێزەکان ھاتوون بۆ نێو شار و ھێشتا لە ناو بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ماون، پێویستە ھێز لە نێو کەرکووک نەمینێت و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بیت، دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە."
محەمەد کەمال گوتیشی: "بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، گفتوگۆ لە نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە، بەڵام ھێشتا ھەنگاوی کرداری بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک نەنراوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەین ھەنگاوی کرداری بنرێت."
kdp -
