سەرۆکی کاتیی پەرلەمان: خەڵک چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەت و کاراکردنی پەرلەمانە

 سەرۆکی کاتیی پەرلەمان: خەڵک چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەت و کاراکردنی پەرلەمانە
سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، خەڵک چاوەڕێی ئەوەیە بە زوویی حکوومەت پێک بهێنرێت و بژێویی ژیانیان خۆش بیت.

١٢٠ ڕۆژ تیپەڕی بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا و کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان تا ئێستا بە کراوەیی ماوەتەوە، ئەندام پەرلەمانەکان سوێندی یاساییان خواردووە و حکوومەت پێک نەهاتووە.

لەوبارەیەشەوە، ڕێڤینگ هرووری، گوتی: "لایەنەکان کۆ بوونەوە لە دوای کۆبوونەوە دەکەن، بەڵام تا ئێستا کابینە پێک نەهاتووە، دەبێ تەواوی لایەنەکانی کوردستان دەست بدەنە یەکتری بۆ ئەوەی هەرچیی زووە حکوومەت پێک بهێنرێت."

هروری ئاماژەیشی دا: "پەلەنەکردن لە پێکنەهێنانی حکوومەت لە خزمەت خەڵکدا نییە، خەڵک چاوەڕێی خزمەت لە حکوومەت و پەرلەمان دەکات و تەنیا پارتی دەیەوێ زوو حکوومەت پێک بهێنرێت."

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەیە هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکار بن و حکوومەتێکی بەهێز دروست بکرێ.











باسنيوز
Top