له عێراق 19 ملیۆن كه‌س تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنن
دامه‌زراوه‌ی We are social Hootsuite كه دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییە له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژیا، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەته‌وه له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار ده‌هێن، له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئامارێك بڵاو كراوه‌ته‌وه کە 19 ملیۆن عێراقی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییەکان به‌كار ده‌هێنن كه ده‌كاته 48% له دانیشتوانی عێراق.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش دامه‌زراوه‌كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه 18 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری لەڕێگه‌ی مۆبایله‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار ده‌هێنن.
هاوکات ئه‌و دامه‌زراوه پێی وایه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق به‌ره‌وه زیاد بوون چووه، چونكه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو 680 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر لەم وڵاتە زیاد بووه.
باسنيوز
