چۆمان.. سبه‌ی فێستیڤاڵی خلیسكانێی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت

	 چۆمان.. سبه‌ی فێستیڤاڵی خلیسكانێی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت
سبه‌ی بە بەشداری زیاتر لە 40 یاریزانی بیانی و ناوخۆ، فێستیڤاڵی خلیسكانێی سەر بەفر لە شارۆچكەی چۆمان بەڕێوەدەچێت، مەبەست لەو فێستیڤاڵەش ڕاكێشانی گەشتیارانە بۆ ناوچەكە.

ساڵانە لە وەرزی زستان و بەفربارین، فێستیڤاڵی خلیسكانێی سەر بەفر لە چۆمان و چیای كۆڕەكی گەشتیاری بەڕێوەدەچێت، مەبەست لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكەش ڕاكێشانی گەشتیارانە بۆ ناوچە گەشتیارییەكان بەتایبەتی لەو وەرزەدا.

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "فێستیڤاڵەكە بەسەرپەرشتی قائمقامی چۆمان و هەماهەنگی دەستەی گەشتوگوزار، كۆمپانیای VIKURDISTAN لەگەڵ سێ كۆمپانیای تری جیهانی دەبێت، فێستیڤاڵەكە یەك رۆژ دەخایەنێت، لە كاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەكات و كاتژمێر 4ی ئێوارەی هەمان رۆژ كۆتایی پێدێت.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەشڵێ، "20 یاریزانی سكی جیهانی، 10 یاریزانی راهێنراوی سكی، 10 یاریزانی پێنجوێن و ژمارەیەك یاریزانی زاخۆ و گرووپی پەرەگلایدەر بۆ فڕۆكەوانی بەشداری تێدا دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاهەنگێكی میوزیك بەڕێوەدەچێت
kdp-
Top