به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌نگی له قامیشلۆ ژن و منداڵێك برینداربوون
له قامیشلۆ رایگه‌یاند، بۆمبه ده‌نگییه‌كه له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا (به‌شار ئه‌سه‌د)، له گه‌ڕه‌كی ئه‌ربه‌ویه ته‌قیوه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، ژنێك و منداڵه‌كه‌ی، كه به نزیك شوێنه‌كه‌دا ره‌تبوونه، برینداربوون.
قامیشلۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان (سووریا و توركیا) و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ربه‌خۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستاش چوارگۆشه‌یه‌كی ئه‌منی له ژێر ده‌ستی رژێمی سووریا ماوه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
k24-
