شاندی باڵای پارتی لەگەڵ سێ حزب کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-1-2019، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئەم سێ لایەنە دەکات:
- کۆمەڵی ئیسلامی
- یەکگرتووی ئیسلامی
- حزبی شیوعی
رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو و دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان لە خولی پێنجەم:
- پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.
- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.
- نەوەی نوێ، 8 کورسی.
- کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.
- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.
- ئازادی، 1 کورسی.
- سەردەم، 1 کورسی.
پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):
- تورکمان، 5 کورسی.
- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.
- ئەرمەن، 1 کورسی.
باسنیوز
