نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له هه‌ڵسوڕێنه‌ری كونسووڵخانه‌ی میرنشینی ئیمارات کرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/1/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئهلمحێربی هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری كونسوڵگه‌ریى گشتیی میرنشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ئهلمحێربی خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆكوه‌زیران و كاركردنی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه و كار و چالاكییه‌كانیان له ماوه‌ی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی وڵاته‌كه‌یاندا بۆ عێراق به‌تایبه‌تی له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كونسلخانهكانی جیهان له هه‌ولێر.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسیان له قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه كۆمپانیاكان بێن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چالاكی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
kdp -
