په‌كه‌كه 4 كه‌س ده‌ڕفێنێ و به‌و هۆیه‌وه توركیا ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ هه‌رێم داخستووه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان "ئه‌و 4 كه‌سه له كاتی هاتوچوونی ئاسایی كاره‌كانی خۆیاندا له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێی ناوچه‌ی ئامێدی رفێنراون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوور كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، هه‌واڵی رفاندنی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتى: "به‌هۆی رفاندنی ئه‌و 4 كه‌سه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاری داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی داوه و ماوه‌ی دوو رۆژه هاتووچۆ له‌و ده‌روازه‌یه راگیراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "توركیا به‌هۆی رفاندنی ئه‌و چوار كه‌سه‌وه نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی كارگێڕیی ناوچه‌ی ئامێدی و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامه".
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێ ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی سنوورییه و رۆژانه نزیكه‌ی 1000 رێبوار به‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كه‌ن، به داخستنی ده‌روازه‌كه‌ش زیان به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان و توركیا ده‌كه‌وێت.
k24-
